گرافیکی 964 بۆ نرخی نەوت
مەترسیەکانی بەرهەمهێانی نەوتی روسیا هۆکارە
بەراورد بە دوێنێ هەر بەرمیلێک نەوت دۆلارێکی چووەتەسەر
964+
بەراورد بە دوێنێ نرخی هەر بەرمیلێک نەوت دۆلارێکی چووەتە سەر و نزیک بووەتەوە لە 87 دۆلار، بەڵام دوێنێ نرخی هەر بەرمیلێک نەوت گەیشتە 87 دۆلار.
ئەمڕۆ سێشەممە، هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت لەبازاڕی جیهانی 86 دۆلار و 70 سەنتە.
ماوهی چوار مانگ دهبێت نرخی نهوت بهربهستی 85 دۆلاری تێنهپهڕاند بوو، گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وایکردووە نرخی نەوت سەقامگیر نەبێت.
نەوتی سوکی تەکساسیش بەهەمان شێوە سەرکەوتووە 82 دۆلار و دوو سەنتە.
هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی لەپڕی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ ئەو هێرشەی ئۆکرانیا بۆسەر سێ کێڵگەی نەوتی لە روسیا ئەنجامیدا، مەترسی هەیە بەرهەمهێنانی نەوتی روسی رۆژانە 300 هەزار بەرمیل نەوت کەم بکات.