لە نزیک خانەقین

لەرووداوێکی هاتوچۆ سێ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا

964+

راژان باجەڵان – خانەقین

درەنگانی ئەمشەو لەسەر رێگای ئیمام وەیس کە دەکەوێتە باشوری قەزای خانەقین خێزانێکی سێ کەسی بە رووداوێکی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی هاتوچۆی دیالە بە 964ـی راگەیاند، رووداوەکە لەسەر رێگای ئیمام وەیس بووە و تیایدا سێ کەس کە ئەندامانی خێزانێکن گیانیان لەدەستداوە.

وتیشی، پاش لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە کە بەهۆی پەڕینەوەی هەڵە روویداوە و لەگەڵ بارهەڵگرێک پێکیانداداوە و ئۆتۆمبێلی سێهەم لە پشتەوە لێیانی داوە.

بە پێی زانیارییەکانی پەیامنێری 964 ئەندامانی خێزانەکە خەڵکی ناوچەی حەمرینی سەر بە ناحیەی سەعدیەن و دانیشتووی گوندی جەراونەن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

دایک و کوڕێک بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا

دایک و کوڕێک بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا