لەرێگای نێوان کفری - دوزخورماتوو

دایک و کوڕێک بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

لەرووداوێکی سەختی هاتوچۆدا لە نێوان رێگای نێوان دوزخورماتوو – کفری دایک و کوڕێک گیانیان لەدەستدا.

کەمێک لەمەوپێش پێکدادانێک لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی لاندگرۆزەر(مۆنیکا) و هۆندای ئەلەنتەرا روویدا لەنزیک گوندی قوڕیچای لەناوچەی قاهیرە بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.

سامان ئەحمەد بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید خالد گەرمیانی لە کفری بە 964ـی وت، کەمێک پێش ئێستا دوو تەرمی رووداوەکە گەیندراوەتە نەخۆشخانەکەیان و دوای پشکنین دەرکەوتووە، هەردوکیان کەپێک دێن لە دایک و کوڕێک دەستبەجێ لەشوێنی روداوەکە گیانیان لەدەستداوە.

وتیشی، لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری زیاتر تەرمەکان رەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراون.

سامان ئەحمەد ئاماژەی بەوەشکرد دایکەکە تەمەنی لەنێوان 55 بۆ 60 ساڵدایە و کوڕەکەشی تەمەنی 30 ساڵەو دانشتووی قەزای دوزخورماتوون بە مەبەستی گەڕانەوە لەکفریەوە بۆ خورماتوو لە رێگای قۆڕی چای توشی پێکدادان بوون.

پێداچوونەوە: توانا نەقی