پاڕكێكی 8500 مه‌ترى له‌داره‌توو سه‌وز ده‌كرێت
فەرمانگەی ژینگه‌ى هه‌ولێر پڕۆژه‌یەک به‌سه‌ر كۆمپانیایه‌ك جێبه‌جێ ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر ده‌ڵێت، له چوارچێوه‌ى پڕۆژه‌ى (له‌برى سه‌وزكردن)، كۆمپانیایه‌كى گه‌یاندن له هه‌رێمی كوردستان پاڕكێك له داره‌تووى سنوورى هه‌ولێر دروستده‌كات.
(له‌برى سه‌وزكردن) پڕۆژه‌یه‌كی ده‌سته‌ى پاراستنى ژینگه‌ى هه‌رێمی كوردستانه بۆ ئه‌و كۆمپانیا و كارگانه‌ى له‌میانى كاركردنیاندا كاریگه‌رى خراپ له‌سه‌ر ژینگه دروست ده‌كه‌ن.
دڵشاد هیرانى، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر به 964ـى وت، كۆمپانیاى كۆڕه‌ك تیلیكۆم له برى به‌شێك له‌و بورجانه‌ى له هه‌ولێر هه‌یه‌تى، پاركێك له سنوورى داره‌توو دروستده‌كات.
پاڕكه‌كه ناوى (ژینى نوێ)یه به رووبه‌رى هه‌شت هه‌زار و 500 مه‌تردووجا سه‌وز ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ 18.3.2024 نوێنه‌رى ژینگه‌ى هه‌ولێر و كۆمپانیاكه سه‌ردانى شاره‌وانى داره‌توویان كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى شاره‌وانى تاووتوێى جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌ى دروستكردنى پاڕكه‌كه‌یان كرد.
دڵشاد هیرانى ده‌ڵێت، هه‌ر كۆمپانیایه‌ك له‌سنوورى هه‌ولێر بورجى دانابێت پڕۆژه‌ى (له‌برى سه‌وزكردن) ده‌یگرێته‌وه.
وتیشی “به‌م زووانه كۆمپانیای فاستلینک هه‌مان پڕۆژه جێبه‌جێ ده‌كات و پلانیشمان هه‌یه بۆ هه‌ردوو كۆمپانیای ئاسیاسێڵ و نه‌ورۆزیش پڕۆژه‌كه جێبه‌جێ بكه‌ین”.