هاوڕێیەکی ئاواتی خواست
کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە رەمەزاندا دەبێتە موسوڵمان؟
964+
سۆما حەکیم زادە
لە مانگی رەمەزاندا کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی پورتوگالی و یانەی نەسری سعودیە بانگهێشت کرا بۆ ئەوەی ببێتە موسڵمان.
وەلید عەبدوڵا گۆڵپارێزی یانەی ئەلنەسر و هاوڕێ نزیکەکەی کریستیانۆ، لەم مانگەدا لە عەمرە دەرکەوت و ئاواتی خواست رۆناڵدۆ هاوشێوەی ئەو ببێتە موسوڵمان.
پاشان لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان عەبدوڵا لەوەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە رۆناڵدۆ دەڵێت: انشاءاللە دەبێتە موسڵمان.
رۆناڵدۆ کە لە مانگی یەکی ساڵی 2023-ەوە یاری بۆ یانەی نەسر دەکات، پێدەچێت پەیوەندییەکی زۆر باشی لەگەڵ کۆمەڵگەی سعودیە هەبێت و هەواداران پێیان وایە رۆناڵدۆ رێز لە ئایینی ئیسلام و داب و نەریت و کولتووری سعودیە دەگرێت.