سەبارەت بە یاریەکەی ئەمشەو

رۆناڵدۆ: یارییەکەی ئەمشەو یاری ژیان و مردنە

سۆما حەکیم زادە

شەوی رابردوو کریستیانۆ رۆناڵدۆ  لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە یارییەکەی ئەمشەو وەڵامی رۆژنامەوانانی دایەوە کە لەگەڵ یانەی عەین رووبەڕوو دەبنەوە.

کریستیانۆ وتی “یارییەکە لەسەر خاکی ئێمە و لەبەردەم هاندەرانی ئێمەدایە، لە یاری گەڕانەوەدا دەمانتوانی گۆڵێک یان دوو گۆڵ تۆمار بکەین، بەڕای من ئەگەر یارییەکی بەهێز و باش بکەین دەتوانین یارییەکە ببەینەوە و دەبێت قەرەبووی خاڵە رۆیشتوەکانمان بکەینەوە و هەروەها هاندەرانیش بە حەماسەوە بگەڕێنەوە یاریگا و ئێمە پێویستیمان بە پشتیوانی ئەوانە”.

ئاماژەی بەوەشکرد یارییەکەی ئەمڕۆ یاری ژیان و مردنە. هەرکەسێک بدۆڕێت لە پێشبڕکێکەدا جێیدەهێڵێت.

وتیشی “نەسر لەم یارییەدا سەردەکەوێ بۆ قۆناغی پێش کۆتایی و ئەمەش بیرکردنەوەی یاریزانانە و لەکۆتاییدا دەبینن کێ سەردەکەوێت! ان شاءاللە ڕیمۆنتادامان دەبێت”.