بۆ یەکەمجار ژنێك دەبێتە سەرۆكی شارەوانی سۆران
+964
ئاسۆ وەرتی – سۆران
بۆ یەکەمجار ژنێك پۆستی سەرۆکی شارەوانی سۆران وه‌رده‌گرێت، كه هاوسه‌ر و دوو منداڵیشی هه‌یه.
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 12ـی كانوونی دووه‌م، بڕیاری گۆڕینی سەرۆکی شارەوانی سۆران جێبەجێكرا و لە جێگەی کاوه نەجم عه‌بدوڵڵا، ئەندازیار سەلوا شۆرۆ ئەسعه‌د دەست بەکاربوو.
لە ماوەی ساڵانی رابردوو هیچ ژنێك له پۆستی سه‌رۆكی شارەوانی سۆران نه‌بووه، یه‌كه‌مجاره ژنێك ئه‌م ئه‌ركه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
هەژار حه‌کیم وتەبێژی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە 964+ی وت “سه‌لوا شۆرۆ دانیشتووی سۆرانە، خەڵکی کانی بۆتی سەر بە قەزای مێرگەسووره، هه‌روه‌ها خێزاندارە و دوو منداڵی هەیە و پێشتر لە بەشی رێپێدان لە شارەوانی سۆران ئەندازیار بوو.
هەژارحه‌کیم هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێمی كوردستان، ده‌سه‌ڵاتی گۆڕینی پۆسته‌كانیان له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پێدراوه، به‌ڵام كه‌سێك كه پۆستێك وه‌رده‌گرێت، سوێندی یاسایی له وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌خوات.
ئیدارەی سه‌ربه‌خۆی سۆران لە پێنچ قەزا پێكدێت، 48 بەڕێوه‌بەرایەتی هەیە، بەشێکیان بەڕێوه‌بەرایەتی گشتیین و لەگەڵ بوونی سۆران به ئیدارەی سه‌ربه‌خۆ، دەستبەکار بوون.