بۆ پاراستنى ژینگه‌ له‌ ئاگرى نه‌ورۆز

شاره‌وانى دهۆك خه‌ریكی كۆكرنه‌وه‌ى تایه‌ى كۆنى ئۆتۆمبێله‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ماوه‌ى سێ رۆژه‌ شاره‌وانى دهۆك ئه‌ملاوئه‌ولاى شاره‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ى ئه‌و تایه‌ كۆنانه‌ى ئۆتۆمبێل كه‌ ساڵانه‌ له‌ جه‌ژنى نه‌ورۆزدا ئاگرى پێده‌كرێتەوە.

شاره‌وانى داوا له‌ خه‌ڵكی دهۆك ده‌كات به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگرى نه‌ورۆز به‌ تایه‌ى ئۆتۆمبێل نه‌كه‌نه‌وه‌، مه‌به‌ستى شاره‌وانیش پاراستنى ژینگه‌ى شاره‌كه‌یانه‌ له‌ رۆژانى نه‌ورۆزدا.

داواشی كردووه‌، له‌ هه‌ر شوێنێك بینیان ئاگرى به‌ تایه‌ى ئۆتۆمبێل ده‌كرێته‌وه‌، ئاگاداریان بكه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى رێگریان لێبكه‌ن.

ئیسماعیل مستەفا به‌رپرسی راگه‌یاندنى شاره‌اونى پارێزگاى دهۆك، به‌ 964ـى وت، “سبه‌ینێش به‌رده‌وام ده‌بین له‌ كۆكردنه‌وه‌ى ئه‌م تایانه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌كاتى ئاگركردنه‌وه‌ى نه‌ورۆزدا دوکەڵ به‌هۆى ئه‌م تایانه‌وه‌ له‌ شاره‌كه‌مان نه‌بینن”.

وتیشی “ساڵانه‌ منداڵ و گه‌نجه‌كان ئه‌م تایانه‌ بۆ ئاگرى نه‌ورۆز كۆده‌كه‌نه‌وه‌ و له‌ناو شاریش ده‌یسوتێنن، بۆیه‌ ئه‌مساڵ رێگریمان له‌و بابه‌ته‌ كردووه‌”.

روونیكرده‌وه‌، سوتاندنى تایه‌ ژینگه‌ى شاره‌كه‌ پیس ده‌كات، بۆیه‌ ساڵانه‌ ئه‌و رێككارانه‌ ده‌گرنه‌ به‌ر.

دوو شاره‌وانیى دیكه‌ى دهۆك زبڵ و خاشاكى ته‌ڕ و وشك به...

دوو شاره‌وانیى دیكه‌ى دهۆك زبڵ و خاشاكى ته‌ڕ و وشك به‌ جیا كۆده‌كه‌نه‌وه‌