تا موچە وەرنەگرن بایکۆت ناشکێنن

فەرمانبەرانی دادگای بەرایی راپەڕین بایکۆتی دەوامیان کرد

964+

ژێوار خدر – راپەڕین

بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیانەوە فەرمانبەرانی دادگای بەرایی رانیە و قەڵادزێ و حاجیاوا بایکۆتى دەوامیان کرد و رۆیشتنەوە بۆ ماڵەوە، دەشڵێن، تا موچە وەرنەگرین دەست بە دەوام ناکەینەوە.

پشدەر ئەبوبەکر، یەکێکە لە فەرمانبەرانی دادگای بەرایی رانیە بە 964ـی وت،”ئێمە وەک فەرمانبەرانی دادگای بەرایی سەرجەممان لە رانیە و قەڵادزێ و حاجیاوا بایکۆتی دەواممان کردووە، تا موچەش وەرنەگرین بایکۆت ناشکێنین”.

964 زانیویەتى، لە دادگاى بەرایى رانیە، دادوەرەکان دەوام دەکەن، بەڵام فەرمانبەران بایکۆتیان کردووە.

هاوڵاتییەک لە بەردەم دادگاى رانیە قسەى بۆ 964 کرد و وتى،”کۆمەڵێک کار و مامەڵەم لە دادگا هەبووە، بەڵام بەهۆى بایکۆتى فەرمانبەرانەوە ئیشەکانم جێبەجێ نەبوون”.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى دوو رۆژە فەرمانبەرانى بەشێک لە فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانى پارێزگاى سلێمانى، بەهۆى دواکەوتنى موچەکانیان بایکۆتى دەوامیان راگەیاندووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

چەند فەرمانگەیەکى سلێمانى درێژەیان بە بایکۆت دا

چەند فەرمانگەیەکى سلێمانى درێژەیان بە بایکۆت دا