کەشوهەوای 964
رەوشی کەشوهەوا
ئێواره بارانبارین زۆرتر ده‌بێت
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
كه‌شناسیی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وای بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو راگه‌یاند، هۆشداریی ئه‌وه‌شی دا ئێواره بارانبارین زیاد ده‌بێت.
به‌شی پێشبینیی كه‌شوهه‌وا له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی بۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بڵاوكرده‌وه:
کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە تەواوی ناوچەکانی هەرێم لەگەڵ نمەباران لە زۆربەی ناوچەکاندا، لە کاتەکانی ئێوارەدا کاریگەری دابارین زیاد دەبێت، بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان و پارێزگای دهۆکدا.
خێرایى با / لە سەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 20 )کم/س دەبێت، هەندێ کات بۆ سەرووی 30 کم/س چالاک دەبێت.
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەکانی گەرما / نزم دەبنه‌وه بە (3- 5 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی رۆژی پێشوو .
مەوداى بینین / 7 – 9 کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 16
سلێمانی :15
دهۆک : 15
زاخۆ : 15
هەڵەبجە : 17
کەرکوک : 19
سۆران : 16
حاجی ئۆمەران : 6
گەرمیان : 20