ئەو خۆراکانە کامانەن کاریگەرییان هەیە؟

چۆن کێشی لەش لە مانگی رەمەزاندا دادەبەزێنیت؟

ژووری هەواڵ

زۆرێک لە هاوڵاتیان هەوڵدەدەن لە مانگی رەمەزاندا کێشی لەشیان دابەزێنن، کۆمەڵیک خواردن هەیە کە وادەکەن ئەو پرۆسەیە ئاسانتر بکەن لەو مانگەدا .

دوای رۆژووشکاندن بە ئاو و خورما، دەست بکە بە خواردنی قاپێک زەڵاتەی گەورە کە پێکهاتبێ لە خەیار و کاهو ترۆزی و سەرجەم سەوزەواتەکانی تر کە حەزت لێیە ئەمە زۆر گرنگ و پێویستە، چونکە بەشێکی زۆری گەدەت پڕ لە خواردنی بەسود دەبێ، هەروەها نەخواردنی شیرنەمەنیەکان و شەربەتە دەستکردەکان و خواردنەوە گازییەکان و خواردنە سورکراوەکان و چەورییەکان بە درێژایی مانگی رەمەزان.

هەروەها گرنگیدان بە وەرزشکردنی رۆژانە، بۆ ماوەی یەک کاتژمێر، باشترین کاتیش پێش بانگی مەغریب یاخود دوو کاتژمێر دوای رۆژووشکاندن و زیادکردنی جووڵە لە تەواوی رۆژەکەدا.

هەروەها کەمکردنەوەی نانی سپی و سەمون و برنج و فاست فوود و خواردنەوەی بڕێکی باشی ئاو بە شێوەیەکی رێکخراو و بەجۆڕێک، کە بۆ هەر نیو کاتژمێر جارێک یەک پەرداخ ئاو بخورێتەوە.

هەروەها رێکخستنی سیستەمی خەوتن بەجۆرێک کە بە شەوان بخەوی و بە رۆژ بەخەبەربی و جوڵەت هەبێ.