دیمەنی ئەو وێستگەی کارەبایەی دامەزراوە بۆ چۆمان و حاجی ئۆمەران.وێنە.وەزارەتی کارەبا
ناوشاریش مۆلیده
تا ره‌مه‌زان بێت گونده‌كانى سۆران بێ كاره‌باى نیشتمانى نابن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی به‌رنامه‌ى كاره‌بای ئیداره‌ى سۆران، له‌مانگى ره‌مه‌زاندا كاره‌باى نیشتمانى بۆ گونده‌كان و كاره‌باى مۆلیده‌ش دراوه‌ته ناو سه‌نته‌رى سۆران و قه‌زا و ناحییه‌كانى .
ئه‌رده‌وان ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاره‌ى سۆران به 964ـى وت، به‌رنامه‌ى كاره‌با بۆ مانگى ره‌مه‌زان وه‌كو پێشتر نییه و زیاتر گرنگ به گونده‌كان دراوه.
وتیشی “زۆرینه‌ى گونده‌كانى سنوورى ئیداره‌ى سۆران له شه‌و تاوه‌كو دواى پارشێو كاره‌باى نیشتمانیان پێده‌درێت و ناو شاریش كاره‌باى مۆلیده”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كاتژمێر 4:30 ده‌قیقه‌ى عه‌سر تاوه‌كو 12:00 شه‌و هه‌روه‌ها له‌كاتژمێر 3:00ـى به‌یانى تاوه‌كو 5:30 ده‌قیقه‌ى به‌یانى كاره‌باى نیشتمانى ده‌درێته گونده‌كان.
باسی له‌وه‌شكرد له پلانیاندایه له‌م رۆژانه كاره‌باى سنووره‌كه‌یان زیادبكرێت و بۆ ئه‌مه‌ش كاتژمێرى زیاتر ده‌درێته گونده‌كان.