شوێنەکەی سەختە
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵێكی 964 گوندى كانى خێڵ له زبڵ پاكده‌كرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى رۆژى 15.3.2024 هه‌واڵى كۆبوونه‌وه‌ى زبڵ و خاشاكێكی زۆر له سنوورى به‌شێكى گونده‌كانى شارباژێڕ به‌تایبه‌تیش گوندى كانى خێڵ له 964 بڵاوكرایه‌وه، ئه‌مڕۆ تیمێكى كۆمپانیای پاككه‌ره‌وه سه‌ردانى ئه‌م سنووره‌یان كرد و به‌شێكی خاشاكه‌كه‌یان پاككرایه‌وه.
هاوژین عه‌لى، خه‌ڵكی یه‌كێك له‌و گوندانه به 964ـى وت، لەلایەن تیمه‌كانى كۆمپانیاى ئۆڕانۆسه‌وه ئه‌مڕۆ به‌شێكى زبڵ و خاشاكه‌كه كۆكراوه‌ته‌وه.
زبڵه‌كه له‌لایه‌ن گەشتیارانه‌وه له ناوچه‌ى شاخی بەردەسپیان و سنوورى گونده‌كانی کانی خێڵ و دەشتێى سه‌ر به ماوه‌ت فڕێدرابوو.
پێشتر رێكان مه‌جید، كارمه‌ند و شۆفێری ئه‌و كۆمپانیایه به 964ـى وتبوو هه‌رچه‌نده كارمه‌ندى كۆمپانیاكه‌یان به ژماره كه‌من به‌ڵام له‌م هه‌فته‌یه زبڵه‌كه پاكده‌كه‌نه‌وه.
هاوژین ده‌ڵێت، دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كه کۆمەڵێک کرێکارى ئه‌م كۆمپانیایه سەردانی ناوچەکە و شوێنەکەیان کرد بەمەبەستی پاككردنه‌وه‌ى، بەڵام لەبەر سەختی شوێنەکە نەتوانرا وەکو پێویست پاکبکرێتەوە.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌شێكی ئه‌م زبڵ و خاشاكه ماوه له رۆژانى داهاتوودا پاكیده‌كه‌نه‌وه.