لە ناحیە پیرەمەگروون

   بەهۆی رووداوێکەوە منداڵێک گیانی لەدەست دا

964+
بەرزان عوسمان – دوکان

لە گەڕەکی ئاسۆس لە ناحیەی پیرەمەگروون بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە تراکتۆرێک لە منداڵێکی تەمەن شەش ساڵانی دا و هەر لە شوێنی رووداوەکەدا منداڵەکە گیانی لە دەست دا.
محەمەد سالار، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی پیرەمەگروون هەواڵەکەی بۆ  964 پشتڕاست کردەوە و وتی،”رووداوەکە دوای کاتژمێژ چوار و نیوی ئەمڕۆ بووە، منداڵەکە تەمەنی شەش ساڵان بوو، دوای ئەوەی تراکتۆرەکە لێیداوە، بەرەو نەخۆشخانەکەیان هێناوە، بەڵام پێش گەیشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
وتیشی، دوای رێکارەکان، تەرمی منداڵەکە رەوانەی پزیشکی دادی شاری سلێمانی کراوە و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

 مامۆستایه‌ك له‌ رووداوێكی هاتوچۆ گیانی لەدەستداوە

 مامۆستایه‌ك له‌ رووداوێكی هاتوچۆ گیانی لەدەستداوە