دوای رەمەزان

هەڵمەتی کوتانی قوتابیانی سەرەتایی دژی نەخۆشی سورێژە دەستپێدەکات

964+

فەهمی نەبی

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڕیاریداوە هەڵمەتی پێکوتەی سورێژە بۆ هەشت ملیۆن قوتابی قۆناغی سەرەتایی دەستپێبکات، پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.

ماجد شەنگالی سەرۆکی لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە پەرلەمانی عێراق بە ژمارەی ئەمڕۆی رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، وەزارەتی تەندروستی هەڵمەتی سورێژە لەسەرجەم قوتابخانەکانی عێراق بە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستانەوە دەستپیدەکات.

بەوتەی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران، هەڵمەتەکە قوتابیانی سەرەتایی تەمەن شەش ساڵ تا 12 ساڵ دەگرێتەوە و ژمارەی ئەو قوتابیانەی هەڵمەتەکە دەیانگرێتەوە هەشت ملیۆنن و بڕیارە دوای رەمەزان دەستپێبکات و 10 رۆژ بەردەوام دەبێت.

964 لە رێگەی وەزارەتی تەندروستی لەسەر ئەو هەڵمەتە پرسیاری کردووە، ئەوان دەڵێن بڕیارەکە هاتووە، بەڵام هێشتا لە وەزارەتی تەندروستی هەرێم بڕیاری بۆ دەرنەچووە.

حکومەتی عێراق بۆ  هەڵمەتی کوتانی سورێژە 10 ملیار دیناری تەرخانکردووە.

هەڵمەتێکی 10 رۆژەی کوتان لە کۆیە دەستیپێکردووە

هەڵمەتێکی 10 رۆژەی کوتان لە کۆیە دەستیپێکردووە