کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ بایکۆتیان کرد

هاوڵاتییەک: ئەو داهاتەی هاتوچۆ هەیەتی بیگەڕێننەوە بۆ کارمەندان بەشی موچەیان دەکات

964+

رێژوان مامە قادر – سلێمانی

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان راگەیاند و هاوڵاتییەکی زۆر لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی وەستاون و هاوڵاتییەک گلەیی هەیە و دەڵێت، دەبوو دوێنێ شەو ئاگاداریان بڵاوبکردبایەوە.

ئەو هاوڵاتییە دەڵێت، ئەو داهاتەی هاتوچۆ هەیەتی بیگەڕێننەوە بۆ کارمەندان بەشی موچە دەکات.