مینی سەردەمی چەکدارانی داعش بووە

تەقینەوەیەک لە سەربازگەیەکی ناحیەی رەشاد بریندار بوونی دوو سەربازی لێ کەوتەوە

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

بەیانی ئەمڕۆ لە گەندی سەلمانی ناحیەی رەشاد، لەکاتی پاککردنەوەی شوێنێک بۆ جێگیرکردنی لیوای 45 بۆمبێک تەقیوەتەوە و دوو سەرباز بریندار بوون.

سەرچاوەیەک لە هەواڵگری سەربازی بە 964ی راگەیاند، تەقینەوەکە ئەم بەیانییە بووە، کاتێک لیوای 45 فەرمانیان بۆ دەرچووە لە قەزای داقوق بگوازنەوە بۆ ناحیەی رەشاد، تیمێکی ئەندازیاری هەڵگرتنەوەی مین چوونەتە شوێنەکە بۆ پاککردنەوە، بۆمبێکی چێندراوی سەردەمی چەکدارانی رێکخراوی داعش پێیاندا تەقیوەتەوە و دوو سەربازی بریندار کردووە.

بەوتەی سەرچاوەکە، ئەو شوێنە پێشرە لەژێر دەستی فرقەی پێنجی پۆلیسی فیدڕاڵی بووە.

لە کەرکوک تەقینەوەی مین باوکێکی کوشت و کوڕەکەی زامدار ...

لە کەرکوک تەقینەوەی مین باوکێکی کوشت و کوڕەکەی زامدار کرد