ئەفغانستان

لە رووداوێکى هاتووچۆدا 21 کەس گیانیان لە دەستدا

964+

وریا فەتاح

رووداوێکى قورسى هاتووچۆ لە ئەفغانستان روویدا و بەهۆیەوە 21 کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەک کەسى دیکەش بریندارن.

رووداوەکە ئەمڕۆ یەکشەممە، لە پارێزگاى هێلمەند لە باشورى ئەفغانستان لەسەر رێگای سەرەکی نێوان باشووری قەندەهار و رۆژئاوای پارێزگای هێرات لە نێوان پاسێک و تانکەرێک و ماتۆڕسکیلێکدا روویداوە.

لە رووداوەکەدا جگە لە گیانلەدەستدانى 21 کەس، لانیکەم 11 کەسى دیکەش گیانیان لەدەستداوە.

ئاژانسى فرانس پرێس هەواڵەکەى لە زارى محەممەد قاسم ریاز، وتەبێژی هێلمەندەوە پشتڕاستکردووەتەوە، هەرچەندە بەپێى هەندێ سەرچاوەى دیکەى هەواڵى 38 کەس بریندار بوون.

بەپێى قسەى قەدرەتوڵڵا، بەرپرسی هاتوچۆی هێلمەند، هۆکارى رووداوەکە ئەوە بووە کە ماتۆڕسکیلێک خۆی بە پاسێکی نەفەرهەڵگردا کێشاوە و دواتر پاسەکە خۆى کێشاوە بە تانکەرێکى نەوتهەڵگردا.

بومەلەرزەیەکی دیکە رۆژئاوای ئەفغانستانی هەژاند

بومەلەرزەیەکی دیکە رۆژئاوای ئەفغانستانی هەژاند