کارکردن لە پرۆژەیەکی نوێ لە هەشتی حەسارۆک دەستیپێکرد. فۆتۆ: پارێزگای هەولێر
له‌سه‌ر گوژمه‌ی شاره‌وانی
پرۆژەیەكی نوێی خزمەتگوزاری بۆ 8ی حه‌سارۆك دەکرێت و هێشتا چۆڵه‌وانییه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ پرۆژه‌یه‌كی نوێی گه‌یاندن له گه‌ڕه‌كی 8ی حه‌سارۆكی هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد و له‌سه‌ر داهاتی شاره‌وانیی هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێت.
راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، له گه‌ڕی هەشتی حەسارۆك له شاری هەولێری و بە گوژمەى (726 ملیۆن دینار) لە سەر داهاتى 15%ى سەرۆکایەتیى شارەوانیى هەولێر پرۆژەیەكی نوێی گەیاندنی خزمەتگوزارییان لە زۆنی (B)ی گەڕەكەكە ده‌ستیپێكرد، هه‌ر ئەمڕۆش دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، پرۆژەكە بریتییە لە دروستكردنی شەقام بە درێژایی (27 كیلۆمەتر) و بڕگەكانی پێكهاتوون لە كاری بڕین و پڕكردنەوە بە بڕی (420,000 م3) بۆ (27 كیلۆمەتر) لە شەقامە سەرەكییەكانی (12، 15، 20، 30)ی مەتریی هەشتی حەسارۆكان.
لە چوارچێوەی بڕگەكانی ئەم پرۆژەیەدا، لە مەودوا كار لە دروستكردنی (170) شەقامی زۆنەكە دەكرێت، كە نزیكەی (3500 پارچە زەوی) لێی سوودمەند دەبن، بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكەش سوود لە توانای مرۆیی و ئامێرەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر وەردەگیرێت، هەروەها گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ زۆنەكانی دیكەش بەردەوامی دەبێت، هه‌روه‌ك له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی پارێزگادا هاتووه.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەمڕۆ پارێزگاری هەولێر و وەزیری شارەوانی و سەرۆکی شارەوانیی هەولێر پڕۆژەکەیان بەسەرکردووەتەوە.
کەرتی 8ی حەسارۆک دەکەوێتە رۆژهەڵاتی شاری هەولێر، لەسەر رێگای کۆیە، زیاتر لە 16.500 پارچە زەویی 200 مەتری، 250 و 300، 450 و 600 مەترییە.
بەپێی داتاکانی حکومەتی هەرێم تا ئێستا زیاتر له 10 ملیار دینار بۆ ئەو کەرتە خەرجکراوە، بەڵام هێشتا جگە لە چۆڵەوانییەک هیچی دیکە نییە.