سه‌رچاوه‌كه‌ى بیره‌

بۆ یه‌كه‌مجار ئاوى خواردنه‌وه‌ گەیەندرایە 60 ماڵی سنوورى ناحیەی رزگاری

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ئاوى ده‌وروبه‌رى هه‌ولێر، تۆڕى ئاوى خواردنه‌وه‌یان گه‌یانده‌ گوند و گه‌ڕه‌كێكی سنوورى ناحیه‌ى رزگارى سه‌ر به‌ هه‌ولێر و سه‌رچاوه‌ى ئاوه‌كه‌شیان له‌ بیره‌وه‌یه‌.

گونده‌كه‌ چالوكى گه‌وره‌ى پێده‌ڵێن و نزیكه‌ى 45 ماڵى لێده‌ژی پێشتر به‌شێك له‌ ماڵه‌كان ئاویان بۆ راكێشرابوو به‌ڵام به‌هۆى زیادبوونى ماڵه‌كان به‌شێكیان تۆڕى ئاویان نه‌بووه‌.

رێزان سه‌عدی، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوى ده‌وروبه‌رى هه‌ولێر به‌ 964ـى وت، 60 ماڵ له‌ گه‌ڕه‌كى شه‌هیدانى رزگارى و گوندى چالوك سوودمه‌ندى راكێشانى ئاوى خوارنه‌وه‌ بوون.

له‌لایه‌ن ستافی چاككردنەوەی تۆڕەكان كه‌ سەر بە بەرێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری هەولێرن، پڕۆژه‌كه‌ ئه‌نجام دراوه‌.

وتیشی “هیچ بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ دابین نه‌كراوه‌، به‌ڵكو له‌سه‌ر بودجه‌ى ئاسایی خۆمان جێبه‌جێمان كردووه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بیرێكی تایبه‌ت بۆ ئه‌و ماڵانه‌ لێدراوه‌ له‌ رێگه‌ى غه‌تاسه‌وه‌ ئاویان بۆ دابه‌شده‌كرێت.

400 ماڵى شارۆچكه‌ى كۆڕێ بوونه‌ خاوه‌ن ئاوى خۆیان

400 ماڵى شارۆچكه‌ى كۆڕێ بوونه‌ خاوه‌ن ئاوى خۆیان