تەمەنی 52 ساڵە
لەرێگایەکی گەرمیان پیکابێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا
964+
فەهمی نەبی
ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگای ناحیەی سەرقەڵا بۆ ناحیەی خان لە سنووری گەرمیان ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان پیکاب وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا.
پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان دەڵێت: ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ئەو ئۆتۆمبێلە لەنزیک گوندی “کانی ماران” وەرگەڕاوە، شۆفێرەکە خەڵکی ئەو گوندەیە.
ئەوەش هاتووە، ئۆتۆمبێلەکە بەئاراستەی ناحیەی خان رۆیشتووە، ئەوکەسەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی 52 ساڵە.