ئەوانەی دانەمەزراون دەتوانن جارێکی دیکە فۆرم پڕ بکەنەوە

لە دوزخورماتوو 500 دەرچووی زانکۆ بە گرێبەست دامەزران

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

ئێوارەی ئەمڕۆ ناوی 500 دەرچووی زانکۆ لە قەزای دوزخورماتوو گەڕایەوە کە بەشێوەی گرێبەست لە کەرتی پەروەردە دامەزراون، بەڕێوەبەری پەروەردەش دەڵێت، فۆڕممان بۆ ئەوانە ئامادەکردووە کە ناویان نەگەڕاوەتەوە.

مانگی رابردوو لەسەر بڕیاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڕیاردرا شەش هەزار دەرچوو وەکو گرێبەست بۆ پەروەردەی پارێزگای سەڵاحەدین دابمەزرێن، لەو کاتەوە 18 هەزار دەرچوو لەو پارێزگایە ناوی خۆیان تۆمار کرد، تەنیا لە قەزای دوزخورماتوو دوو هەزار و 500 دەرچوو ناوی خۆیان تۆمارکردبوو.

ریاز عەلی بەڕێوبەری پەروەردەی دوزخورماتوو بە964ی وت، بەگوێرەی ئەو لیستە بێت پەروەردەی سەڵاحەدین بڵاویکردوەتەوە، زیاتر لە 500 دەرچووی دوزخورماتوو ناویان گەڕاوەتەوە و بەشێوەی گرێبەست دامەزراون.

بەڕێوبەری پەروەردە وتیشی، ئەو دەرچوانەی کەناویان بەدامەزراو هاتوەتەوە دواتر لەلایەن ناوەندەکانی خوێندن پەیوەندیان پێوەدەکرێت بۆ تەواو کردنی رێکارەکانی دامەزراندنیان بەشێوەی گرێبەست.

بەوتەی ریاز عەلی، بۆ ئەوانەی ناویان نەگەڕاوەتەوە ئێستا فۆرمێکیان ئامادەکردووە دەتوانن لە بەیانییەوە تا دوو هەفتەی دیکە سەردانیان بکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

کێشەی کەمی کتێب قوتابیانی دوزخورماتووی نیگەران کردووە

کێشەی کەمی کتێب قوتابیانی دوزخورماتووی نیگەران کردووە