هاوشێوەی یاری کڵاوێنە

دوو رەمەزانە لە كەركوك یاری محێبس ئەنجام دەدرێـت

964+
كاروان ساڵحی – كەركوك

یاری محێبس یەكێكە لە یاریە میللیە كۆنەكان و هاوشانی یاری سینی وزەرف لە مانگی رەمەزان دوو ساڵە لەشاری کەرکوک ئەنجام دەدرێت.

لە یاریەكە دوو تیپ رووبەڕووی یەكتر دەبنەوە، یاری محێبس نزیكە لە یاری كڵاوێنەوە، بەڵام 50 یاریزان بەرامبەر بە 50 یاریزانی تیپی بەرامبەر یاری دەكەن.

بەپێ چەند سەرچاوەیەك مێژووی ئەو یاریە بۆ سەدان ساڵ بەر لە ئێستا دەگەرێتەوە بە دیاریكراوی سەردەمی عەباسییەکان، ئەو یاریە زیاتر لە پارێزگاكانی باشوور و بەغدای پایتەخت ئەنجام دەدرێت.

لە مانگی رەمەزان دوو ساڵە لە شاری كەركوك بە هاوكاری بەرێوەبەرایەتی وەرزش و لاوان لقی كەركوك ئەنجام دەدرێت و  زیاتر لە گەڕەكە عەرەبیەكانی کەرکوک بەرێوە دەچێت و لە گەڕەکە کوردی و تورکمانییەکان ئەنجام نادرێت.

یارییە کوردەوارییەکان لە بەردەم باخی گشتی جەوەکەی خۆش...

یارییە کوردەوارییەکان لە بەردەم باخی گشتی جەوەکەی خۆشتر کردووە