قۆناغی دواتر چییە؟

قۆناغی توێژینەوە لە پڕۆژەی “گەشتوکاڵ” لە هەڵەبجە کۆتایی هات

964+

پێشەوا محەمەد

قۆناغی توێژینەوە لەسەرپێخستنی پڕۆژەی گەشتوکاڵ لە هەڵەبجە کۆتایی هاتووە و بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی هەڵەبجە دەڵێت، پڕۆژەکە دەچێتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە.

توێژینەوەکە رێکخراوی مید بە هاوکاریی زانکۆی هەڵەبجە لە ماوەی چەند مانگێکدا ئەنجامیان داوە.

زانیار حەمەنووری، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی هەڵەبجە بە 964ـی راگەیاند، توێژینەوەکە کاری لەسەر ئەوە کردووە، ئاخۆ ژینگە و ناوچە گەشتیارییەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە بە کەڵکی پڕۆژەی “گەشتوکاڵ” دێت یاخود نا، “بەپێی توێژینەوەکە پڕۆژەی گەشتوکاڵ بۆ سنوورەکە گونجاوە و کاریگەریی باشی دەبێت”.

گەشتوکاڵ یەکێکە لە پڕۆژەکانی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم، بریتییە لە بردنی گەشتیار بۆ گوندەکان و مانەوەیان لەوێ، هەروەها خواردن و بەکارهێنانی ئەو بەرهەمانەی جوتیاران لە گوندەکان و لەناو باخەکانی خۆیان بەرهەمی دەهێنن.

“قۆناغی دواتر قسەکردنە لەگەڵ جوتیار و وەبەرهێنەکان، تا پڕۆژەکە سەرپێبخەن و بچیتە بواری جێبەجێکردنەوە و بە دڵنیاییەوە کاریگەریی باشی لەسەر راکێشانی گەشتیار دەبێت”، زانیار حەمەنووری وای وت.

"هەفتەی داهاتوو پێدانی تابلۆی هەڵەبجە دەستپێدەکات"