جامی چامپیۆنزلیگ. فۆتۆ: ئاژانسەکان
خشتەکە تا یاریی کۆتایی
تیروپشكی چامپیۆنزلیگ راكێشرا و ریال مه‌درید ئه‌ركی قورسه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له باره‌گای فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا له شاری نیۆنی سویسرا، تیروپشكی قۆناغی هه‌شتی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا راكێشرا و ئه‌نجامه‌كه‌ی سه‌رنجڕاكێش كه‌وته‌وه:
یارییه‌كانی قۆناغی هه‌شت:
ئارسیناڵ – بایرن میونشن
ئاتلێتیكۆ مه‌درید – بۆروسیا دۆرتموند
ریال مه‌درید – مانچێسته‌ر سیتی
پاریس سانجێرمان – بارسێلۆنا.
یارییەکانی پێش کۆتایی
براوەی ئاتلێتیكۆ مه‌درید – بۆروسیا دۆرتموند و لەگەڵ براوەی پاریس سانجێرمان – بارسێلۆنا
براوەی ئارسیناڵ – بایرن میونشن لەگەڵ براوەی ریال مه‌درید – مانچێسته‌ر سیتی .
کەی دەستپێدەکات؟
یارییه‌كانی چوونی قۆناغی هه‌شت له 9 و 10ی نیسانی داهاتوو، هه‌روه‌ها یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌مان قۆناغ له 16و 17ی نیسان ده‌كرێن.
دواتر یارییه‌كانی چوونی پێش كۆتایی له 30ی نیسان و یه‌كی ئایار به‌ڕێوه‌ده‌چن، دواتر له 7 و 8ی ئایار یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی پێش كۆتایی دێنه ئه‌نجامدان، یاریی كۆتاییش له یه‌كی حوزه‌یران له له‌نده‌ن ئه‌نجام ده‌درێت.