له‌سلێمانى 1200 نابیست هه‌ن
به زمانى ئاماژه وتارى هه‌ینى بۆ نابیسته‌كان ده‌گوازرێته‌وه
964+
دیلان محه‌مه‌د – سلێمانى
له سلێمانى بۆ یه‌كه‌مجار وه‌رگێڕێك بۆ نابیسته‌كان داده‌ندرێت كه له مزگه‌وتدا به زمانى ئاماژه ناوه‌رۆكى وتاره ئایینییه‌كانیان بۆ بگوازێته‌وه.
مسته‌فا خه‌تاب، كه كارى وه‌رگێڕان به زمانى ئاماژه بۆ نابیسته‌كان ده‌كات، به 964 ـى وت، ئه‌مساڵ یه‌كه‌مجاره له سلێمانى ئه‌م كاره له مزگه‌وته‌كان ده‌كرێت و نۆ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له مزگه‌وته‌كانى كه‌ركوك كراوه.
وتیشی “له‌سه‌ر داواى كۆمه‌ڵه‌ى نابیستان ئه‌م كاره ده‌كه‌م و بۆ سوود وه‌رگرتنى ئه‌م توێژه‌یه كه له‌ناوه‌ڕۆكى وتارى مزگه‌وته‌كان بێبه‌ش نه‌بن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد له سنوورى سلێمانى نزیكه‌ى هه‌زار و 200 نابیست هه‌یه و ئه‌مڕۆ له‌و مزگه‌وته‌ى كه كارى وه‌رگێڕانیان بۆ ده‌كات نزیكه‌ى 120 نابیست ئاماده‌ن.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن