بۆ ماوەى دوو کاتژمێر

خاوەن مۆلیدەکان بێ بەرامبەر لە پارشێودا قەڵادزێ رووناک دەکەنەوە

964+

محەمەد عەلى – قەڵادزێ

ژمارەیەک خاوەن مۆلیدەى قەڵادزێ، بە بۆنەى مانگى رەمەزانەوە لە پارشێواندا بۆ ماوەى دوو کاتژمێر بەبێ بەرامبەر کارەبا بە هاوڵاتیان دەدەن.

هەردى رەسوڵ ئەحمەد، کە خاوەنى مۆلیدەى ئەهلییە بە 964ـى وت،”هەشت خاوەن مۆلیدە لە قەڵادزێ کە خاوەنى 12 مۆلیدەین لە گەڕەکە جیاوازەکانى قەڵادزێ، بڕیارماندا لە شەوانى رەمەزان لە کاتژمێر 1 بۆ 3ـى بەرەبەیان، بەبێ بەرامبەر مۆلیدەکانمان کار پێبکەن و کارەبا بدەن بە هاوڵاتیان”.

هەردى رەسوڵ کە خاوەنى بیرۆکەکەیە باسى لەوەشکرد، پێدانى ئەو کارەبا بێبەرامبەرە، وەک رێزێکە بۆ مانگى رەمەزانى پیرۆز و دانیشتوانى سنورەکە، وەک دەڵێت: راستە ئەرکمان دەکەوێتە سەر شان و قازانج ناکەین، بەڵام زەرەریش ناکەین.

ئەو خاوەن مۆلیدەیە وتیشى،”ماڵى تاریک و شارى تاریک خۆش نیە، ناکرێت لەسەر بڕە پارەیەک ماڵەکان تاریک بن”.

لەناو شارى قەڵادزێ 63 مۆلیدەى کارەباى کارەبا بە دانیشتوانى قەڵادزێ دەدەن، لەو ژمارەیە تائێستا هەشت خاوەن مۆلیدە بە 12 مۆلیدە بڕیاریانداوە لە پارشێواندا دوو کاتژمێر کارەباى بێبەرامبەر بدەن بە هاوڵاتیان.

“لەماوەى ئەو دوو کاتژمێرەدا هەر مۆلیدەیەک 65 لیتر گاز دەسوتێنن کە دەکاتە 35 بۆ 40 هەزار دینار”، ئەو خاوەن مۆلیدەیە واى وت.

ناوی خاوەن موەلیدەکان و گەڕەکەکانیان:

هەردی رەسوڵ ئەحمەد – گەرەکی  ئاشتی

عەبدوڵا حەمە عەلى – شەهیدان، نەورۆز

سەرباز محەمەد سلێمان – شەهیدان

عەزیز ئیسماعیل – راپەڕین و هەنارۆک دوو مۆلیدە

جەمال حەسەن هێرۆیى – مزگەوتی دارەشمانەیان سێ مۆلیدە

عومەر ئەحمەد – شەهیدان، مزگەوتی بەهەشت

رەحمان رازانى – راپەرین ناو هێرۆییان.

رەحیم سلێمان- شەهیدا

ئاگاداربن مۆلیدەکان جۆزە کۆنەکانتان دەگۆڕن

ئاگاداربن مۆلیدەکان جۆزە کۆنەکانتان دەگۆڕن

پێداچوونەوە: وریا فەتاح