بۆنێکی ناخۆش بڵاوبووەتەوە
دووکەڵ ئاسمانی گوندی قۆریتانی داپۆشیوە
964+
ئەحمەد شەمزین
ئەو كەسانەی بە رێگای مەخموردا تێدەپەڕن هەست بە بۆنێکی ناخۆش دەكەن و لێژنەكانی قایمقامیەت رێكاری یاسایی دەگرنەبەر.
دوكەلی كارگەكانی پیشەسازی تواندنەوەی كێبڵ و دروستكردنی ستیل لەسەر رێگایی مەخمور – هەولێر بەدیاریكراوی پێش گوندی قۆریتان شەوان یەك پارچە دووكەڵ ئاسمانی ناوچەكە دادەپۆشیت و هۆكاری بۆنە ناخۆشەکەیە.
نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی هەولێر دوایی بینینی ئەو گرتە ڤیدیۆیانە پەیامنێرمان بۆ 964 وتی، بەهەموو شێوەیەك بڵاو بوونەوەی ئەو دوکەڵە قەدەغەیە، ئێمە لەرێگەی لێژنەكانمانەوە لە بەڕێوەبەرایەتی ژینگەوە چاودێری دەكەین.
وتیشی، ئەو ژینگە پیس کردنە بەهیچ شێوەیەك نە یاساییە نە ئاساییە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی