حاسڵاتی ئەم ئێوارەیە

حەماس بۆ خەڵکی قودس: راپەڕین ئەنجامبدەن

964+

ژووری هەواڵ

رۆژنامەی مەعاریف لە زاری نەتانیاهۆوە رایگەیاند، فشاری نێودەوڵەتی زۆرە بۆ رێگریکردن لە چوونمان بۆ رەفەح، بەڵام ئێمە رەتیدەکەینەوە و دەچینە ئەوێ تا حەماس لەناو ببەین.

کەناڵی 12ی ئیسرائیلی لە چەند سەرچاوەیەکی ئەمنیی ئیسرائیل رایگەیاند، شەپۆلێکی بەهێزی هۆشداری بە سوپای ئیسرائیل گەیشتووە سەبارەت بە ئەگەری هێرشی چەکداری لە ناوچەی رۆژئاوا و قودس.

حەماس لە راگەیاندراوێکدا داوا لە گەنج و لیواکان دەکات لە ناوچەی رۆژئاوا و قودس، راپەڕین بکەن و رووبەڕووی سەربازانی ئیسرائیل ببنەوە.

وتەبێژی ئەنساروڵا دەڵێت: یەمەن دەستبەرداری هەڵوێستی خۆی نابێت سەبارەت بە غەزە و بە بەرپرسیارێتی ئایینی و مرۆیی و ئەخلاقی دەزانێت.

ئانا میراندا ئەندامی ئیسپانی لە پەرلەمانی ئەوروپا دەڵێت: بڕیارەکانی پەرلەمان لاوازن دەبوایە گشت پەیوەندیەکانی لەگەڵ ئیسرائیل بپچڕاندبایە، دەشڵێت ئیسرائیل چەکی برسێتی بەکاردەهێنێت لە جەنگەکەی لە کەرتی غەزە.