''ئیرادەی خوا رزگاری کردین''
شێخ باز وێنەی هاوسەرو منداڵەکانی بڵاودەکاتەوە
964+
ژووری هەواڵ
شێخ باز بەرزنجی وێنەیەکی هاوسەرەکەی و منداڵەکانی لەلای خانووە بۆردومانکراوەکەی بڵاوکردووەتەوەو نوسویەتی: ئیرادەی خوا رزگاری کردین.
دوو ساڵ لەمەوبەر شەوی 13ی ئازار ماڵەکەی شێخ باز بەرزنجی خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانی کار بە موشەکی ئێرانی بۆردومانکرا، کاتی رووداوەکە خۆی و خێزانەکەی لەو باخەدا بوون، بەڵام بە رێکەوت لەناو ئەو خانووەدا نەبوون.
شێخ باز وێنەکەی لەسەر ئێکس بڵاوکردووەتەوەو لەگەڵیدا نوسیویەتی: دووساڵ تێپەڕی بەسەر بەئامانجگرتنی ماڵەکەمان بە ناڕەوا، سوپاس ستایش بۆ خودای گەورە کە بە ئیرادە و توانای خۆی رزگاری کردین و لە سایەی ئەودا لە بەرامبەر پروپاگەندەو تۆمەتی پووچدا سەربەرز راوەستاین، ئەمڕۆ راستییەکان روونتر بوونەتەوە، پابەندبوونی خۆمان نوێ دەکەینەوە بۆ خزمەتکردنی وڵاتەکەمان و گەشەپێدانی ژێرخانەکەی و خزمەتکردنی کەسوکارمان ئەوەندەی توانامان بەسەریدا دەشکێت.
خودا راستی و چاکە سەربخات و میللەتەکەمان و جیهان بپارێزێت لە شەڕ و فیتنە و بەڵا.
دوێنێ 964 راپۆرتێکی وردی لەسەر ئەو رووداوە بڵاوکردەوە، دەتوانن لەم لینکەوە بیبینن.