پەرواز حسێن
“لەگەڵ شێرپەنجەی ریخۆڵە دەجەنگم”
+964
پەری ساڵح
خانمە هونەرمەند پەرواز حسین دوای ماوەیەک لە بێدەنگی دواجار هۆکارەکەی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، تووشی شێرپەنجەی ریخۆڵە بووە و لەگەڵ ئەو نەخۆشیە دەجەنگێت.
بەرلە نزیکەی دوو مانگ پەرواز حسێن، لەرێگای هەژمارەکانییەوە لە سۆشیال میدیا چەند وێنەیەکی بڵاوکردەوە لە کاتی پشکنیندا، بەڵام هیچ زانیارییەکی لەوبارەیەوە نەدا و بۆ ماوەیەکی زۆر بێدەنگ بوو لەرووی کاری هونەرییەوە، لەهەمانکاتدا هیچ چالاکیەکی لەناو سۆشیال میدیا نەما.
ئەمڕۆ چوارشەممە 15.5.2024، پەرواز لە هەژمارى ئینستاگرامەکەیەوە پۆستێکى کرد و نوسیویەتى،”لەگەڵ شێرپەنچەى ریخۆڵە، دەجەنگم، خوا منی هەڵبژارد کە ئەو نەخۆشییەم هەبێت، بە هەر هۆکارێک تووشی ئەو نەخۆشیە بووم قبوڵمە، دوعاى خێرمان بۆ بکەن”.
پەرواز حسێن، لە ساڵی 1989 لە شاری رانیە لە دایكبووە، دایکی دوو کچە، ساڵی 2013 لە کێبڕکێی عەرەب ئایدڵدا وەك كچە گۆرانیبێژێكی كورد بەشداری کرد و ناوبانگێکی گەورەی بەدەستهێنا.