تیمەکانى هۆبەى چاکسازى کارەباى رزگارى لە سنوورى گەرمیان... وێنە: کارەباى گەرمیان
چاویان لە 20 مێگاواتەکەیە
کارەبا بۆ 28 گوندى گەرمیان گەڕایەوە
964+
وریا فەتاح
دواى دوو رۆژ لە نەبوونى کارەبا کێشەکە دۆزرایەوە و چارەسەر کرا، بەمەش کارەبا بۆ 28 گوندى گەرمیان گەڕایەوە کارەباى گەرمیانیش چاوى لە 20 مێگاواتەکەى هاوینە.
ماوەى دوو 28 گوندى ناحیەى رزگارى لە گەرمیان کارەبایان نەبوو، ئالان ئەرکان، وتەبێژى کارەباى گەرمیان بە 964ـى وت،”شۆرتێک بووە هۆى ئەوەى ئەو گوندانە بێکارەبا ببن، بەڵام دوێنێ تیمەکانمان گەڕان تا شۆرتەکەیان دۆزیەوە و چارەسەریان کرد، ئێستا کارەبایان بۆ گەڕاوەتەوە”.
لەبارەى دۆخى کارەباى گەرمیانەوە، ئالان ئەرکان باسى لەوەکرد، لەئیستادا خواست لەسەر کارەبا کەمە، بۆیە وەک زۆربەى شوێنەکانى کوردستان رێژەى پێدانى کارەبا 20 کاتژمێرە.
کارەباى گەرمیان چاویان لەو 20 مێگاواتەیە کە لە هاویندا وەک تایبەتمەندى گەرمى گەرمیان پێیان دەدرێت، بەڵام تائێستا وەزارەتى کارەبا دەنگى نیە و وتەبێژەکەى کارەباى گەرمیانیش دەڵێت، عادەتەن لە 1ـى شەشەوە دەردەکەوێت و دەنگیان دەبێت.
بۆ یەکەمجار کارەبا دەگەیەنرێتە 24 گوندى گەرمیان
ساڵانە وەک چۆن پێنجوێن و ناوچە ساردەکان لە زستاندا لەبەرچاو دەگیرێن و مێگاواتى زیاتر کارەبایان پێدەدرێت، لە هاویندا کەلار و گەرمیان سودمەن دەبێت لەو تایبەتمەندییە و لەلایەن وەزارەتى کارەباوە 15 بۆ 20 مێگاواتى زیاتریان پێدەدرێت.