دیمه‌نێكی سه‌ردانى لیژنه‌ى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه بۆ پرده‌كه ... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى تەقتەق تودەی
هەندێ کێشەى هەبوو
پردى تەقتەق تەقەى نامێنێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌م زووانه كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى هه‌ندێك كێشه‌و گرفت ده‌كرێت كه له پرده‌كه‌ى ناحیه‌ى ته‌قته‌ق دروستبووه، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ش پێى وایە، كێشه‌و گرفتى پرده‌كه زۆر گه‌وره نیه.
پردی ته‌قته‌ق له ساڵى 1956 دروستكراوه ئاوى زێى بچووكى به ژێردا ده‌ڕوات و هه‌ردوو به‌رى ناحیه‌كه له‌گه‌ڵ چه‌ندین گوند به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
لیژنەیه‌كی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە، پرده‌كه‌یان بینیوه و له‌گه‌ڵ شاره‌وانى تەقتەق باسیان له چاککردنی سەرجەم کەم و کوڕییەکانى پرده‌كه کردووە و ده‌ڵێن، لە داهاتوویەکی نزیکدا ده‌ست به چاككردنى ده‌كرێت.
ئاسۆ مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى ته‌قته‌ق به 964ـى راگه‌یاند، كێشه‌كانى پرده‌كه بریتین له پیسبوون، دروستبوونى تاسه له‌سه‌رى و نه‌مانى بۆیه‌كه‌ى.
وتیشی،”پرده‌كه كێشه‌ى شڵبوونه‌وه، یاخود شكانى پلێته‌كانى نییه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ماوه‌یه‌كه ده‌رخسته‌ى بۆ كراوه و ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر دراوه، به‌م زووانه‌ش ده‌ست به جێبه‌جێكردنى ده‌كرێت.