کەیسەکان زیادیان کردووە

لە شارباژێڕ رووپێوی بۆ منداڵانی ئۆتیزم دەکرێت

964+

پێشەوا محەمەد

بەڕێوەبرایەتی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی لە شارباژێڕ رووپێوی بۆ کەیسەکانی ئۆتیزم دەکات، بەڕێوەبەری راگەیاندنەکەیان دەڵێت، کەیسەکان لەو سنوورە زیادیان کردووە.

لیژنەیەکی بەڕێوەبەرایەتییەکەوە لە 12.3.2024 لە چوارتا بۆ ماوەی مانگێک فۆڕم بۆ ئەو خێزانانە پڕدەکاتەوە کە کەیسی ئۆتیزمیان هەیە.

هێمن محەمەد نەجم، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، لە لایەن ئیدارەی قەزای ماوەت و هاوڵاتیانیشەوە پێیان وتراوە سنووری شارباژێڕ کەیسی ئۆتیزمی تێدا زۆرە و رێژەکەش لە فراوانبووندایە بۆیە بڕیاریان داوە ئامار وەربگرن.

وتیشی، “دوای رووپێوییەکە و دەرکەوتنی ئامارەکە گفتوگۆ دەکرێت ئاخۆ لەوبارەوە چی بۆ کەیسەکان بکرێت لەو سنوورە”.

سنووری شارباژێڕ 70 گوندی تێدایە.

ساڵی 2019 بەڕێوەبەرایەتییەکە رووپێوییەکی کردووە و دوو کەیسی ئۆتیزم لە شارباژێڕ تۆمار کراون، “بەڵام لە ماوەی یەک رۆژدا کە ئەو لیژنە نوێیە فۆڕمی دابەش کردووە پێنج کەیسیان وەرگرتووە”.

ئامادەییە پیشەییەکەی شارباژێڕ کرایەوە

ئامادەییە پیشەییەکەی شارباژێڕ کرایەوە