لە سلێمانی
هونەرمەندێکی میللی گیانی لەدەست دا
+964
دیلان محەمەد جەزا
هونەرمەند رەزا جولەکانی کەمێک لەمەوبەر گیانی لەدەست دا، ماوەی هەشت مانگ بوو لەسەر جێگا کەوتبوو.
جەزای ساز، میوزسیان و هاوڕێی هونەرمەند، بە 964 وت، کەمێک لەمەوبەر هونەرمەندی میللی رەزا جولەکانی لە ماڵەکەی خۆیدا گیانی لەدەستداوە.
باسی لەوەش کرد، نزیکەی هەشت مانگە لەسەر جێگا کەوتووە و نەخۆش بوو.
هه‌روه‌ها جه‌زا ئه‌حمه‌د برای ره‌زا جوله‌كانی بۆ 964: هه‌شت مانگه نه‌خۆشه و له‌سه‌ر جێگا بووه، به‌ڵام كه‌س هاوكاریی نه‌كردووه و لێیان نه‌پرسیوه‌ته‌وه.
ئێستا ته‌رمی ئه‌و هونه‌رمه‌نده میللییه له مزگه‌وته و رێوڕه‌سمی شوشتن و نوێژی جه‌نازه‌ی بۆ ده‌كرێت، به‌ڵام جێی سه‌رنجه هیچ یه‌كێك له هونه‌رمه‌ندانی شار و هاوڕێیه‌كانی له‌وێ ئاماده‌نین.
رەزا ئەحمەد حوسێن، ناسراو بە رەزا جولەکانی، ساڵی 1964 لەدایکبووە، لە 1978ەوە کاری هونەری دەکات و گۆرانی دەڵێت.