بۆ سیفاتەکانی قامیشی شەکر

کشتوکاڵی سلێمانی و کۆلێژی کشتوکاڵی دیالە توێژینەوەیەکی هاوبەشیان ئەنجامدا

964+
ئەحمەد مستەفا

بەڕێوەبەرایەتی توێژینەوەی کشتوکاڵی سلێمانی و کۆلێژی کشتوکاڵی دیالە ئەنجامی دوو ساڵ لێکۆڵینەوەیان لەسەر رووەکی قامیشی شەکر ئاشکرا کرد، کە دەرکەوت گەڵاکانی بۆ ئالیکی ئاژەڵ بە سوودە.

توێژینەوەکە لەسە ژمارەیەک رووەکی قامیشی شەکر لە سنوری پارێزگای سلێمانی ئەنجامدراوە، کە هەموویان لە خێزانی گیایی گەنمن.

زانا دەباغ، ئەندامی تیمی توێژینەوەی کشتوکاڵییە لە کشتوکاڵی سلێمانی لە بارەی پڕۆژەکەوە دەڵێت، لە ماوەی دووساڵی کارکردنی هاوبەشمان لەسەر توێژینەوەی سێ تەرزی قامیشی شەکر، لەگەڵ کۆلیجی کشتوکاڵی سەر بەزانکۆی دیالە گەیشتووین بە ژمارەیەک دەرئەنجام کە دەرخەری سیفاتە گرنگەکانی قامیشی شەکرن.

لەوانە:
– ئەو تەرزانە لە کێڵگەدا بڵاونابنەوە، تەنیا بە قەڵەم و بەشەتڵ زیاد ئەکرێن.
– تووشی نەخۆشییەکان نابن.
– ئاو و ئاوەدانیان زۆر پێویست نییە.
– گەڵاکانیان زۆر بەسوودە بۆ ئالیکی ئاژەڵ.
– قەدوگەڵایان ئالیکی سایلجی کوالێتی بەرزی لێ دروست دەکرێت، چونکە رێژەی شەکری سکروزی تێدایە زۆرە.
-بەرهەمیان زۆرە لە یەک هێکتار زەویدا نزیکەی 60 بۆ 70 تۆن دەبێت.

بە قسەی زانا دەباغ بیت بۆ 964، ئەو تەرزانە لە شیکاری تاقیگەیدا کوالێتییان بەرز دەرچووە، ئەوەش بەهۆکاری بوونی مادەی شەکری تەندروست، کە بە تێکڕا کێشی تەنیا یەک قامیشی شەکر نزیکەی دوو کیلۆیە، تیرەی قەدەکەی نزیکەی سێ سانیمەترە، درێژی نزیکەی دوومەتر و نیو بۆ سێ مەتر دەبێت.

کاهوو ئاستی شەکر لە خوێندا رێکدەخات

کاهوو ئاستی شەکر لە خوێندا رێکدەخات

له‌ هەڵەبجە درۆن لە بواری کشتوکاڵیدا به‌كارده‌هێندر...

له‌ هەڵەبجە درۆن لە بواری کشتوکاڵیدا به‌كارده‌هێندرێت

وەزارەتی کشتوکاڵ قەدەغەی لەسەر هاوردەی تەماتە هەڵگرت

وەزارەتی کشتوکاڵ قەدەغەی لەسەر هاوردەی تەماتە هەڵگرت