چارەنووسی دووەمیان چییە؟

یەکێک لە پردەکانی ناو زەڕایەن چاک دەکرێت

964+

پێشەوا محەمەد

یەکێک لەو دوو پردەی لەناو ناحیەی زەڕایەن ساڵانێکە بە تەواونەکراوی جێهێڵدراون چاک دەکرێت و بەڕێوەبەری ناحییەکە دەڵێت، پلانیان هەیە پردی دووەمیش چاک بکەن.

ئەو دوو پردە لە چوارچێوەی دووسایدکردنی رێگای نێوان دەربەندیخان – سلێمانیدان، بەڵام کۆمپانیاکە جێهێشتوون و کێشەی بۆ هاتوچۆی ناو ناحییەکە دروستکردبوو.

ئاوارە حەمەشەریف، بەڕێوەبەری ناحییەی زەڕایەن بۆ 964ـی روونکردەوە، ئەو پردەی ئەمڕۆ چوارشەممە کارکردنی لەسەر دەستیپێکردووەتەوە لەناو ناحییەکەیە و بە تەواوبوونی کیلۆمەترێک رێگای دووساید دروست دەکات.

وتیشی، “بوودجەکەی زیاتر لە 40 ملیۆن دینارە و لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی سلێمانی تەرخان کراوە و بڕیارە لە ماوەی 60 رۆژدا تەواو بکرێت”.

جگە لەو پردە، لەناو ناحییەکە پردێکی دیکە هەیە کە جێهێڵدراوە و پێویستی بە چاککردن هەیە.

بەوتەی بەڕێوەبەری ناحییەی زەڕایەن، لە هەوڵدان و نووسراویان بۆ وەزارەتی دارایی کردووە ئەوان تێچووی چاککردنەوەی ئەو پردەیان لە ئەستۆ بگرن.

17 ساڵە لە زەڕایەنەوە بۆ کارکردن دەچێتە پێنجوێن

17 ساڵە لە زەڕایەنەوە بۆ کارکردن دەچێتە پێنجوێن