ژنانی کارسازی جیهانی

کچێکی کورد نوێنەرایەتی هەموو عێراقی کرد

964+

دیلان محەمەد جەزا

کچێکی کورد نوێنەرایەتیی تەواوی عێراقی کرد لە پێشانگای ژنانی کارسازی جیهانیدا، کە لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو.

ئەڤین قادر هاودامەزرێنەری کلیک عێراق، بە 964 وت، بانگهێشتکرابوو بۆ پێشانگای ئیمپۆ هێر لە شاری بەرلینی ئەڵمانیا، چیرۆکی ژیانی خۆی باسکردووە وەک ژنێک لە جیهانی تەکنەلۆژیادا.

باسی لەوەش کرد، پێشتر  لەلایەن هەریەک لە رێکخراوەکانی ئی دی ئێف و ئای ئۆ ئێمەوە، پاڵپشتی کراوە بۆ دروستکردنی پڕۆژەیەک، دوای بینینی سەرکەوتنی پڕۆژەکەی و دابینکردنی هەلی کار، بانگهێشتیان کردوە بۆ پێشانگای ئیمپۆ هێر.

ئەڤین قادر دەڵێت، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئەو رێکخراوانە پاڵپشتی بزنسە بچووک و مامناوەندەکانی ژنان دەکەن، لە وتارەکەشیدا ئەوەی خستووەتە بەرچاوی ئەوان، چەندان ژنی سەرکەوتوو لە عێراقدا هەن، تەنیا چاوەڕوانی پاڵپشتییەکن تا دەربکەون.

ئەمساڵ لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سێ ژن بانگهێشتی ئەو پێشانگایە کراون، ئەڤین قادر وەک کچێکی کورد وەک نوێنەری عێراق بەشدار بوو.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

هاوکاری ژنانی ناو شێڵتەرەکان دەکرێت

هاوکاری ژنانی ناو شێڵتەرەکان دەکرێت