رێوڕەسمی چوارشەممە سووری لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان - وێنە؛ ئەرشیف
له ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان
14 كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و زیاتر له دوو هه‌زار كه‌س بریندار بوون
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
لە رێوڕەسمەکانی چوارشەممە سووری له ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا، 14 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و زیاتر له دوو هه‌زار كه‌س بریندار بوون.
میدیاكانی ئێران بڵاویان كرده‌وه، بە هۆی رێوڕەسمەکانی چوارشەممە سوورییەوە لە سه‌رتاسەری ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه 14 کەس گیانیان لەدەست داوە و 2114 کەسیش بریندار بوون، کە 700 کەسیان زیان بەرچاوەکانیان گەیشتووە و 681 کەسی دیکەش جەستەیان سووتاوە.
ئه‌وانه‌ی سووتاون، زۆرینه‌یان به‌هۆی یارییه ئاگرینه‌كانه‌وه بووه.
چوارشەممە سووری، بۆنەیەکی دێرینی خەڵکی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستانە، کە لە دوایین شه‌وی سێشه‌ممه له‌سه‌ر چوارشەممەی ساڵدا بەڕێوەدەچێت و نزیكه‌ی هه‌موو ساڵێكیش به‌هۆی ئه‌و بۆنه‌یه‌وه ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی له ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان رووبه‌ڕووی سووتان و ته‌نانه‌ت مردنیش ده‌بنه‌وه.