دیمەنی سەردانی وەزیری پەروەردە بۆ یەکێک لەو قوتابخانەنەی هەولێر کە لە تەواوبوندایە.وێنە.وەزارەتی پەروەردە
کەمتر لە دوو مانگی ماوە
سێ قوتابخانەی نوێ لە هەولێر لە تەواوبووندایە
توانا نەقی
سێ بینای نوێی قوتابخانە لە هەولێر کە 18 پۆلین لە تەواوبووندایە و لە ماوەی دوو مانگی دیکەدا رادەست دەکرێنەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی پەروەدەی هەرێم بڵاویکردەوە، وەزیری پەروەردە سەردانی هەریەک لەو قوتابخانانەی کردووە و کە دەکەونە سێ گەڕەکی شاری هەولێرەوە.
ئەو گەڕەکانەی کە قوتابخانە 18 پۆلیەکانی تیادا دروستدەکرێت پێکهاتوون لە گەڕەکەکانی رۆشنبیری، زاگرۆس و گوڵانی نوێ لە بنەسڵاوە.
ئەوەش هاوتووە، وابڕیارە قوتابخانەکان تا 10.5.2024 واتا پاش دوو مانگی دیکە رادەستی وەزارەتی پەروەردە بکرێنەوە و دەخرێنە خزمەت مامۆستایان و قوتابیانی ئەو گەڕەکانە.
لە سالی 2023 بە قسەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ، 105 قوتابخانەی نوێ لە هەرێمی کوردستان دروستکراون و زیاتر له 560 ژووری قوتابخانه و هۆڵی خوێندن زیادکراون.