لە سبەینێوە بەنزینی 750 دیناری لە هەڵەبجە دابەش دەکرێت – وێنە؛ ئەرشیف
كوالێتییان خراپ بوو
له كۆیه دوو بەنزینخانە سزادران
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
قایمقامیه‌تى كۆیه ده‌ڵێت، له‌رێگه‌ى لیژنه‌كانیانه‌وه دوو به‌نزینخانه‌ى قه‌زاكه‌یان داخستوون، چونكه كوالێتى به‌نزینه‌كانیان باش نه‌بووه.
لە ئەنجامی گەڕان و بەدواداچوون و پشکنینەکانی لیژنەی سوتەمەنی قایمقامیەتی قەزای کۆیە دوای ناردنی نمونەی بەنزین لە بەنزینخانەکانی سنورەکە
بۆ تاقیگەی ناوەندی و گەڕانەوەی ئەنجامەکان بەهۆی خراپی کوالێتی بەنزینەکانیەوە، بەبڕ و شێوازی جیاواز دوو بەنزینخانه سزادران.
سزادانی بەنزینخانەی شارەکەم لە ناو شاری کۆیە، بەبڕی دوو ملیۆن و 700 هەزار دینار و بۆ ماوه‌ى 11 رۆژیش داخرا.
سزادانی بەنزینخانەی زانا لە دەشتی کۆیە، بە بڕی یەک ملیۆن و 500 هەزار دینار و داخستنی بۆ ماوەی دوو رۆژ.