یاریگاکەیان نوێکرایەوە

یانەی ئاکرێ بۆ یارییەکانی چیتر پەنا بۆ یاریگای تر نابات

964+
زەید کۆچەر – دهۆک

کارەکانی نۆژەنکردنەوەی یاریگای ئاکرێ تەواو بووە و ئیدی ئەو یانەیە بۆ یارییەکانی پێویستی بە یاریگای دەرەوەی شارەکەی نابێت،

نۆژەنکردنەوەی یاریگاکە 303 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە.

سوهەیب عەلی، بەرپرسی راگەیاندنی یانەی ئاکرێ بە 964ی وت، بەرلەوەی یاریگاکە نۆژەنبکرێتەوە یاریکردن تیایدا زۆر قورس بوو، داوامان کرد بۆمان نۆژەنبکرێتەوە، ئەو کاتەی سەرۆکی حکومەت هات بۆ ئاکرێ بڕیاریدا یاریگاکەمان بۆ نۆژەنبکاتەوە و 303 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکرا.

ئەوەشی وت، پڕۆژەکە درا بە کۆمپانیایەک و 28.8.2023 دەستکرا بە نۆژەنکردنەوەی بە 288 ملیۆن دینار کاری نۆژەنکردنەوەکەی تەواو کرد، ئەو چیمەنەی بۆی دانراوە دەستکردە کوالێتی باشە وا زوو تێک ناچێت.

یانەی ئاکرێ لە خولی نایابی کوردستان شەش یاری ماوە کە سێیان لە یاریگای خۆیان ئەنجام دەدەن و سێی یاری تر لە دەرەوەی یاریگای خۆی، هێشتا نازانرێت کەی یەکەم یاری لەسەر یاریگای خۆی ئەنجام دەدات.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

شێروانە لەگەڵ ئاکرێ رووبەڕوو بوونەوە

شێروانە لەگەڵ ئاکرێ رووبەڕوو بوونەوە