بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەکەی

وەزارەتی کشتوکاڵ قەدەغەی لەسەر تەماتەی هاوردەکراو هەڵگرت

964+

ژووری هەواڵ

لەدوای بەرزبوونەوەی کتوپڕی نرخی تەماتە، وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم بڕیاریدا بە هەڵگرتنی قەدەغە لەسەر هاوردەکردنی تەماتە لە دەرەوەی وڵات.

ئەمڕۆ سێشەممە 12.3.2024، لە فەرمانێکدا کە ئاراستەی وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ کراوە، وەزیری دارایی رایگەیاندووە، دوای بەدواداچوون بۆیان دەرکەوتووە ئەو تەماتەیەی کە لە بازاڕدا هەیە زۆر کەمبووەتەوە و ئەوەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوە نرخەکەی.

لە نوسراوەکەی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵدا هاتووە، “پاڵپشت بە یاسای پاراستنی و پێشخستنی بەروبومی کشتوکاڵی ژمارە چوار ساڵی 2008 و پاڵپشت بە نوسراوی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 6547 لە 22.10.2014 تایبەت بە پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی، بڕیارماندە بە هەڵگرتنی قەدەغە لەسەر بەرهەمی تەماتەی هاوردە لە دەرەوەی وڵات”.

ئەوەش لەکاتێکدایە لە هەر سێ پارێزگای هەرێم ئەمڕۆ بەیانی بەشێوەیەکی کتوپڕ نرخی تەماتە لە عەلوەکان بەرزبوویەوە بە جۆرێک هەر کیلۆیەکی تا نزیکەی 1500 دینار چوو.

حاجی سەرەوەر عەلی سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵی لە سەندیکای عەلوەی سلێمانی بۆ 964 دەڵێت، لەبەر ئەوەی قەدەغەیە هاوردەکردنی تەماتە هەیە و لە خوارووی عێراق تەماتە بار نەکراوە بۆیە نرخی تەماتە هێندە سەرکەوتووە.

+964صورة من منصة (شبكة):
تەماتە دەستناکەوێت و هەر کیلۆیەک نزیکەی هەزار دیناری چ...

تەماتە دەستناکەوێت و هەر کیلۆیەک نزیکەی هەزار دیناری چووەتە سەر