تەنیا خورمای دەوێ

کانییەکەی مزگەوتی پاشا بەربانگی رۆژوەوانانی لێدەکرێت

964+
کامیار کەمال – پێنجوێن

پێنجوێن قەزایەکی دەوڵەمەندە بە سەرچاوەی ئاو و کانییاوەکان و بوونی کانیەکیش لە ناو مزگەوتێکی مێژووی قەزای پێنجوێن، وایکردووە بەشێک لە رۆژوەوانان بۆ بەربانگ رووی لێبکەن.

جگە لەوەی بووەتە جێگای حەسانەوە و شکاندنی تینویەتی هاوڵاتیان و سەردانیکارانی لەهەر سات و کاتێدا بچن.

کانییەکەی مزگەوتی پاشا لە قەزای پینجوێن سەدان ساڵە تینویەتی سەردانیکارانی دەشکێنێت و دانیشتوانی نزیکی مزگەوتەکەش ئێوارانی رەمەزان لە نزیک کانیەکە بەربانگ دەکەنەوە، کە رۆژوویان شکاند لە کانییەکە تینوویەتیان دەشکێنن.

عەزیز بلکیانی، شارەزا لە مێژووی قەزای پێنجوێن بە 964ی وت، مزگەوتەکە لە ساڵی 1865دا دروستکراوە و کانییەکەش تەنیا بۆ ئاو خواردنەوە سوودی لێ وەرنەگیراوە، بەڵکو ئاوی کانییە دراوە بە گەرماوێکی قەزاکەو و تێیدا بە ئاوی کانییە خەڵک خۆی شتووە.

کانییەکە ئاوێکی سازگاری هەیە و لەبەردەمیدا حەوزێک هەیە، پێشتر چواردەوری مزگەوتەکە بازاڕ بووە، عەزیز بلکیانی وتی، هاوڵاتیانی ناوچەکە لە ساڵانی 90کاندا شوتیان هێناوە و بە پارەی ئاسن ناوی خۆیان لەسەر هەڵکۆڵیوە و کردوویانەتە ناو کانیاکە تاوەکوو سارد بێت.

لە مزگەوتەکەدا دەیان گەنج بۆ فەقێیەتی خوێندویانە و لەلایەن سەید ئەحمەد پێنجوێنی زانای ئاینی وانەی ئاینییان پێ وتراوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا