جێبەجێکارێکی لەسێدارەدان لە تارانی پایتەختی ئێران لە ماوەکانی رابردوو
لە ئێران
دوو بەندکراوی کورد لە سێدارەدران
964+
توانا نەقی
دوو بەندکراوی کورد کە لە بەندیخانەی ناوەندی ئیلام لە سێدارە دران کە یەکێکیان لە سێدارەدانەکەی دوای 32 ساڵ لە بەندکردنی دێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، رێکخراوی مافی مرڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی موعین سەلاوەرزیزادە تەمەن 58 ساڵ خەڵکی شاری ئاودانان و مەنسوور مەنسووری خەڵکی شاری سەراوڵە لە بەندیخانەی ناوەندی ئیلام جێبەجێکرا.
دەشڵێت، ئەو دوو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، رۆژی رابردوو بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەیان بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترابوونەوە.
بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی 2023ـدا لایەنی کەم سزای لە سێدارەدان بۆ 151 بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی ئیلام لە ئێران جێبەجێکراوە.