دیمه‌نێكی سه‌نته‌رى قه‌زاى هه‌ریر ... وێنه: سۆزدار ئه‌حمه‌د
زیاتر له 50 گوندى شه‌قڵاوه‌ى بۆ زیادكرا
هەریر بە فەرمی کرایە قەزا و باسرمه‌شی خرایه سه‌ر
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ناحیه‌ى هه‌ریر به‌فه‌رمى كرایه قه‌زا و ناحیه‌یه‌كی سه‌ر به قه‌زاى شه‌قڵاوه‌شی خرایه سه‌ر كه زیاتر له 50 گوند له سنووره‌كه‌یه‌تى.
پێشتر به‌پێی فەرمانێكی هەرێمی ژمارە 423 لە 24.12.2023 و فەرمانی حکومەتی هەرێمی کوردستان به ژمارە 451 لە 31.1.2024 و فەرمانی کارگێری پارێزگای هەولێر به ژمارە 3162 لە 10.3.2024 بە فەرمی بڕیارى به‌قه‌زا بوونى ناحیه‌ى هه‌ریر درا.
شێروان جه‌لال به‌گ به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى ناحیه‌ى هه‌ریر و قایمقامى ئێستاى هه‌ریر به وه‌كاله‌ت، به 964ـى وت، كاره‌كانى هێنانەکایەی قەزای هەریر لە سنوری پارێزگای هەولێر كه‌وته بوارى جێبه‌جێكردن.
وتیشی “به‌پێی بڕیاره‌كه ناحیەی باسرمە لە قەزای شەقڵاوە پچڕێندراو به 54 گوندى سنووره‌كه‌یه‌وه خرایه سه‌ر قەزای هەریر”.
پێشتر ناحیه‌ى هه‌ریر له سنووره‌كه‌یدا 44 گوند هه‌بوو له‌دواى بوونى به قه‌زا ژماره‌ى گونده‌كانى بۆ 98 گوند زیادكرا.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، زۆربه‌ى فه‌رمانگه‌كانى حكومه‌ت له سنووره‌كه‌یدا هه‌یه و ته‌نیا پێویستیان به گۆڕینى ناوه‌كان هه‌یه وتیشی “ته‌نیا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده له نوێوه بۆ قه‌زاكه‌مان ده‌كرێته‌وه”.