دیمه‌نێكی به‌نداوى باوه‌شاسوار. وێنه : 964+
ملیارێك مه‌تر سێجا ئاوى كه‌مكردووه
كه‌س نییه بەنداوه‌كه‌ی باوەشاسوار پاكبكاته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌نداوى باوه‌شاسوار له قه‌زاى كفرى به‌هۆى بوونى قۆڕ و لیته‌یه‌كى زۆر له ژێرى، ملیۆنێك مه‌ترسێجا ئاوى كه‌مكردووه، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداوه‌كه‌ش ده‌ڵێت، پاككردنه‌وه‌كه‌ى له تواناى هه‌رێمدا نییه.
له‌وه‌ته‌ى به‌نداوه‌كه له ساڵى 2012 دروستكراوه، پاك نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تیش ئه‌و قوڕو لیته‌یه‌ى له چه‌مه‌كانى نزیكییه‌وه به‌هۆى بارانبارینه‌وه ده‌ڕژێنه ناوى.
عه‌زیز كه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداوى باوه‌شاسوار به 964ـى وت، زیاتر له چوار مه‌تر قوڕ و لیته له ژێره‌وه‌ى به‌نداوه‌كه‌دا كۆبووته‌وه و ئه‌وانیش هیچ ئامێرێكی پێویستیان نییه بۆ پاككردنه‌وه‌ى.
وتیشی “به‌هۆى بوونى ئه‌م قوڕو لیته‌یه، یه‌ك ملیۆن مه‌ترسێجا ئاوى به‌نداوه‌كه كه‌مبووه‌ته‌وه كه خۆى تواناى گلدانه‌وه‌ى شه‌ش ملیۆن مه‌تر سێجا ئاوى هه‌یه”.
به قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداو، ساڵانى 2018 و 2019 كاتێك به‌هۆى وشكه‌ساڵییه‌وه به‌نداوه‌كه ئاوى كه‌م تیا‌بوو، تیمێكی ئه‌ندازیاران پاشماوه‌ى ئه‌و قوڕ و لیته‌یه‌یان له ژێرى به‌نداوه‌كه بینیوه و ئاگادارن، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ئامێره قوڕسانه نییه كه بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ى به‌نداوه‌كان به‌كار ده‌هێندرێن.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ى 964 ده‌ستیكه‌وتووه، به‌نداوى باوه‌شاسوار 278 مه‌تر له رووى ئاستى ده‌ریاوه به‌رزه و دواى دروستكردنى نزیكه‌ى هه‌زار دۆنم زه‌وى له گونده‌كانى خوارووى كفری له دێمییه‌وه كراونه‌ته به‌راو.
هه‌ر به‌هۆى ئه‌م به‌نداوه‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆرى گونده‌كانى ناحیه‌ى جه‌باره و ده‌وروبه‌رى كفری، كه نزیكه‌ى 60 گوندن سوود له ئاوى ئه‌م به‌نداوه ده‌بینن بۆ كشتوكاڵكردن و ئاژه‌ڵدارى.