هێڵی دووی ئاوی دوکان - سلێمانی. فۆتۆ: ئاوی سلێمانی
دوای هەفتەیەک ئاو دێتەوە
هێڵی دووی ئاوی دوكان- سلێمانی كه‌وته‌وه‌كار
964+
ژووری هەواڵ
دابەشکردنی ئاو لە هێڵی دووی ئاوی دوکان – سلێمانی دەستیپێکردەوە، دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی بڕانی كاره‌باوه گرفت بۆ هێڵه‌كه دروست ببوو.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 11.3.2024، ئامانج جەلال بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئاوی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ماوەی هەفتەیەک بوو ناوچەی قڕگە و قەزا و ناۆییەکانی دەوروبەری ئاویان پێنەدرابوو، بەڵام لە ئەمڕۆوە ئاویان بۆ بەردەدرێتەوە.
هێڵی دووی ئاوی دوكان – سلێمانی، بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ماوەی رابردوو شاری سلێمانی گرتەوە و به‌هۆی چەند جارێک دووبارە بوونەوەی بڕانی کارەبا، گرفت له پرۆژه‌كه‌ى ئاوی دوکان سلێمانی دروست بوو، كه وای كرد كێشه بۆ دابەشکردنی ئاوی به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی سلێمانی و قەزا و ناحیەکانی دەوروبەری دروست ببێت، به تایبه‌تی له گه‌ڕه‌كه‌كانی قڕگە، فەرمانبەران، سەروەری و کوردسات.
به پێی زانیارییه‌كانی 964، چاككردنه‌وه‌ی گرفتی هێڵی دووی ئاوی دوكان – سلێمانی، زیاتر له 72 كاتژمێری خایاند و ئەو کێشەیە بووە هۆی نەمانی ئاوی ئەو گەڕەکانە بۆ ماوەی هەفتەیەک.