دیمهنێكی قهزاى حاجیاوا دواى باران ... فۆتۆ :سۆسیال میدیا
لە 15ـى مانگەوە شەپۆلە بەهێزەکە دێت
دوای نیوەڕۆ تاوەباران دەبارێت
964+
وریا فەتاح
بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى، لە دوانیوەڕۆى ئەمڕۆوە لە پارێزگاى هەڵەبجە ئەگەرى کەمێک تاوە باران هەیە و بەگشتیش ئاسمانى هەرێم سەقامگیر دەبێت، کەشناسێکیش پێشبینى دەکات لە 15ـى ئەم مانگەوە، شەپۆلێکى بەهێزى بارانى زۆر کە لافاوى بەدوادادێت، دەستپێبکات.
کەشناسى، پێشبینییەکانى خۆى بۆ 48 کاتژمێرى داهاتوو خستەڕوو، بەم پێیە ئەمڕۆ کەشى هەرێم سەقامگیرە تەنیا لە پارێزگاى هەڵەبجە ئەگەرى تاوەباران هەیە و هەورە بروسکەشى لەگەڵ دەبێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە خێرایى با لە نێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا پلەکانى گەرماش هاوشێوەى دوێنێ دەبن.
لەبارەى کەشوهەواى سبەینێ سێشەممەوە ئەوە خراوەتەڕوو کە بەگشتى ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونى پەڵەهەورى جیاجیا و پلەکانى گەرماش 1 بۆ 2 پلە بەرز دەبنەوە.
لاى خۆیەوە، محەمەد کەلارى شارەزاى کەشناسى رایگەیاند: لەدواى 15ـى ئەم مانگەوە شەپۆلێکى بەهێزى بارانى زۆر و لافاوو و تەرزە دەستپێدەکات.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 18
سلێمانى: 15
دهۆک: 18
زاخۆ: 18
هەڵەبجە: 20
کەرکوک: 21
سۆران: 18
حاجی ئۆمەران: 7
گەرمیان: 24