ئێما ستۆن و کیلیان مۆرفی باشترینن
oppenheimer زۆرترین خەڵاتی ئۆسکاری بردەوە
+964
پەری ساڵح
هەردوو ئەکتەری جیهانی ئێما ستۆن و کیلیان مۆرفی، خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژن و باشترین ئەکتەری پیاویان بەدەستهێنا و فیلمی ئۆپنهایمەریش حەوت خەڵاتی بردەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە کاتی کوردستان، رێوڕەسمی دابەشكردنی 96یەمین خەڵاتەکانی ئۆسکار لەسەر فەرشی سووری هۆلیود لە ئەمریکا بەڕێوەچوو، کە تێیدا فیلمی oppenheimer خەڵاتی باشترین چاکردنی فیلم، باشترین فیلمی سینەماتۆگرافی، باشترین ئەکتەری یاریدەدەر، باشترین موزیکی رەسەن، باشترین ئەکتەری سەرەکی، باشترین دەرهێنەر، باشترین فیلمی ساڵی بردەوە.
هاوکات خانمە ئەکتەر دێڤاین جۆن رادۆڵف، بووە براوەی خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژن لە فیلمی The Holdovers وەک ئەکتەری یاریدەدەری ژن، رۆبێرت داونی جونیەر وەک ئەکتەری یاریدەدەری پیاو لە فیلمی ئۆپنهایمەر خەڵاتکرا.
هەردوو ئەکتەری جیهانیش ئێما ستۆن و کیلیان مۆرفی، خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژن و باشترین ئەکتەری پیاویان بردەوە و دەرهێنەر کریستۆفەر نۆڵان، بووە خاوەنی خەڵاتی باشترین دەرهێنەری ساڵ بۆ فیلمی ئۆپنهایمەر.
گۆرانیبێژ بێڵی ئایلش بۆ جاری دووەم بووە خاوەنی خەڵاتی ئۆسکار، وەک خاوەنی باشترین گۆرانی رەسەن، جگە لە چەندین خەڵاتی تر.
ئەو فیلمانەی بوونە براوەی 96یەمین خەڵاتی ئۆسکار بۆ ساڵی 2024
فیلمی american fiction خەڵاتی باشترین سیناریۆی فیلمی بردەوە
فیلمی anatomy of a fall خەڵاتی باشترین سیناریۆی رەسەنی بردەوە
فیلمی the boy and the heron خەڵاتی باشترین فیلمی ئەنیمەیشنی ساڵی بردەوە
فیلمی war is over خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی ئەنیمەیشنی ئۆسکاری بەدەستهێنا
فیلمی poor things بووە براوەی سێ خەڵاتی ئۆسکار وەک باشترین ماکیاژ و ئارایشتی قژ، خەڵاتی دووەم وەک باشترین دیزاینی بەرهەمهێنان، هاوکات وەک باشترین دیزانی جلوبەرگ.
فیلمی the zone of interest خەڵاتی باشترین فیلمی بیانی و باشترین دەنگی بردەوە.
فیلمی godzilla minus one خەڵاتی باشرینی ڤیژواڵ ئیفێکتی بردەوە
فیلمی oppenheimer خەڵاتی باشترین چاکردنی فیلم، باشترین فیلمی سینەماتۆگرافی، باشترین ئەکتەری یاریدەدەر، باشترین موزیکی رەسەن، باشترین ئەکتەری سەرەکی، باشترین دەرهێنەر، باشترین فیلمی ساڵ بردەوە.
فیلمی the last repair shop movie خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی دۆکیومێنتاری بردەوە
فیلمی 20 days in Mariupol خەڵاتی باشترین فیلمی دۆکیومێنتاری بردەوە
فیلمی The Wonderful Story Of Henry Sugar خەڵاتی باشترین فیلمی لایف ئاکشنی بردەوە